کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ چوار رۆژی داهاتو بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە خۆڵبارین دەکات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

 

کەشناسی عێراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە هەرێم و ناوەڕاست بە جێگری دەمێننەوە و باشور گەرمتر دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژانی یەکشەممە و دو شەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما رو لە بەرزی دەبن.

 

کەشناسی دەشڵێت: رۆژی سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت، بەڵام چوارشەممە گەردەلولی خۆڵبارین پارێزگاکانی هەرێم و باکور دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە رۆژەکانی دیکە چەند پلەیەك دادەبەزن.