ئەو منداڵەی لە کەرکوک زڕدایکەکەی ئەشکەنجەیدابوو تەندروستی جێگیرە و رادەستی دایکی کراوەتەوە.
هەفتەوی رابردوو پۆلیسی کەرکوک پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ باوک و زڕدایکی منداڵێک بە ناوی (مەیار عومەر) کردەوە بەهۆی ئەوەی بە وتەی پۆلیس” بەشێوەیەکی دڕندانە” منداڵە (2) ساڵانەکەیان ئازارداوە و بە بێهۆشی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
بەوتەی سەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک ئێستا تەندروستی ئەو منداڵە جێگیرە و رادەستی دایکە راستەقینەکەی خۆی کراوە و دایکی مەیار ئێستا لەنەخۆشخانەیە چاودێری کچەکەی دەکات.
لەسەر ئەشکەنجەدانی مەیار پۆلیسی کەرکوک باوکی منداڵەکەی دەستگیرکردوە و زڕدایکی هەڵهاتوە.