ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایدەگەیەنێت، بەپێەوانەی هەڵوێستیان بۆ هەڵبژاردنی عێراق پارتی بۆ درێژەدان بە ساختەكاری شەڕی یەك بازنەی دەكات بۆ هەڵبژاردنی هەرێم و دەشڵێت: یه‌ك بازنه‌یی له هه‌ڵبژردنه‌كانی پێشووشدا ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی بووه.
ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە میدیای فەرمی یەكێتی وتووە: پارتی له‌خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی شه‌ڕ‌ی دنیایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی ده‌نگدان له‌عیراق بكرێت به‌فره بـازنه‌یی، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕ ده‌كات تا سیستمی یه‌ك بازنه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، كه بێگومان ئه‌وه‌ش له‌پێناو درێژه‌دانه به ساخته‌كارییه‌كانی له‌هه‌ڵبژاردن.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان فره بازنه‌یی باشتره‌و خه‌ڵك ده‌توانێت نوێنه‌ری خۆی له‌و بازنه‌یه هه‌ڵبژێرێت.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتیشی: یه‌ك بازنه‌یی له هه‌ڵبژردنه‌كانی پێشووشدا ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی بووه‌و زیانی زۆری به‌حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه گه‌یاندوه، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی بڕوای به‌خۆی هه‌یه‌و دڵنیایه كه ده‌نگه‌كانی ده‌نگی راسته‌قینه‌ن و كه‌سی مروودی تێدانیه، نابێت له‌فره بازنه‌یی بترسێت و ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ك لایه‌نه‌كانی دیكه قورسایی هێزه‌و سه‌نگی خۆی بزانێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 1ی 10ی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم دیاریكردووە، بەڵام كۆمسیۆن ماوەی بەسەر چووە و ڕایگەیاندووە ناتوانن هەڵبژاردن ئەنجامبدن تا كارا نەكرێنەوە، هەروەها لایەنە سیاسییەكان لەسەر شێوازی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ڕێكنەكەوتوون.