گۆرانیبێژی لاو “دینا” نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه تایبه‌ته به مانگی ڕه‌مه‌زان، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سێ هونه‌رمه‌ندی تر بڵاو كرده‌وه، هاوكات به‌هۆی حیجاب و جۆری ده‌ركه‌وتنه‌كه‌یه‌وه، بووه‌ته گاڵته‌جاڕی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریش له هه‌ڵكه‌وت زاهیر گیراوه.
نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری ئاوازدارنه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان، كلیپێكه به‌ناوی “صلی الله علی محمد” كه تێیدا دینا و به‌شیر ئازاد، ئیدریس ساڵح، دلۆڤان محه‌مه‌د به‌هاوبه‌شی ده‌یڵێنه‌وه و له كه‌ناڵی هه‌ڵكه‌وت له یوتیوب بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌هۆی زۆریی ڕه‌خنه‌كانیشه‌وه تا ئێسته كه‌متر له حه‌وت هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
كلیپی “صلی الله علی محمد” تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن حه‌لاج نووسراوه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ داناوه، له دابه‌شكردنی دیار میرزایه و له ده‌رهێنانی ڕێشاخ مه‌حمووده.
هاووڵاتییان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان ئاراسته‌ی هه‌ڵكه‌وت كردووه، كه پێویست ناكات ده‌ست بۆ پیرۆزییه‌كان ببات و گۆرانی له‌سه‌ر ئاین بڵێت، كه‌سایه‌تیی ئیسلامی به به‌رهه‌مه‌كانی له‌كه‌دار بكات، هاوكات به‌شێوه‌ی گاڵته‌جاڕی ئه‌وه‌یان بۆ دینا نووسیوه، ساڵ 11 مانگ، كلیپه‌كانی به‌شێوه‌ی ته‌ڕه‌زانه له ستایلی جله‌كانی و بۆ یه‌ك مانگ ده‌بێته ڕه‌مه‌زان.
ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ند دینا ماوه‌یه‌كی زۆر نییه گۆرانی ده‌ڵێ، به‌ڵام به‌خێرایی چووه‌ته ناو گه‌نجانه‌وه و كۆی كلیپه‌كانی كه كردوویه‌تی، به ده‌یان ملیۆن بینه‌ریان بۆ هاتووه، به‌مه بووه به یه‌كێك له ڕكابه‌ره هه‌ره گه‌وره‌كانی ستایلی نوێی گۆرانیی كوردی. دینا له‌دایكبووی ساڵی 1988ی شارۆكه‌ی ڕانیه‌یه، له ساڵی 2017 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد و یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی بڵاو كرده‌وه، ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، دوا به‌رهه‌می ساڵی 2022 به‌ناوی “گره‌و” بڵاو كرده‌وه.