ڕۆژنامەی فەرمی عێراق دەستپێشخەرییەکی نوێی پارتی بۆ یەکێتی ئاشکرادەکاتو بهمهرجێك یهكێتى لهچوارچێوهى ههماههنگى شیعهكان بێته دهرهوهو بچێته پاڵ سهدرو سوننهكان.
ڕۆژنامەی “سەباح“ی سەر بەتۆڕی میدیاى فەرمیی عێراقیی ئاشکرایکرد، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕەتکردۆتەوە کە بەپێی ئەوە پارتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار دەبێت بۆ یەکێتیی، بەمەرجێک یەکێتیی لەهاوپەیمانێتیی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعییەکان بێتە دەرەوەو بێتەپاڵ هاوپەیمانی سێقۆڵیی سەدرو پارتیو سوننەکان.
ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکی ناو یەکێتییەوە کە دوایکردووه ناوەکەی ئاشکرانەکرێت بڵاویكردۆتهوه، پارتی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەنهێنی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کردووەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوه، ئامادەیە بێ مەرج دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماربێت بۆ یەکێتیی، بەمەرجێک بێتە پاڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەهاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دووربکەوێتەوە.
ئەوەش هاتووە، “دوای ئەو هەنگاوەی پارتی، یەکێتیی وردەکاریی پەیامەکەی پارتی بۆ هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی گواستۆتەوە، هاوکات ڕەتکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەو دەستپێشخەرییەی پارتی پێڕاگەیاندوون، هەر ئەمەش وایکردووە دواتر پارتی سووربوونی خۆی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار دووپاتبکاتەوە”.