گەورەترین جادووگەری عەرەبی بەرەگەز سوورییە، لە گەڕەكێكی هەولێر گیرا كە چەندان هاوسەری لە یەكتر جیا كردووەتەوە، هەروەها بە دەیان وێنەی رووتی ژنانی گرتووە.
 
 
 هێزەكانی ئاسایش لە گەڕەكی شۆڕشی شاری هەولێر، ژنێكیان گرت كە چەندان هاوسەری لە یەكتر جیا كردووەتەوە، بە پارەیەكی خەیاڵیش جادووی بۆ ژنان كردووە.
 
 
لە زانیارییەكاندا ئەوەیش هاتووە، ئەو ژنە جادووگەرە جگە لە جادوو، كاری بەدڕەوشتی و وێنەی رووتی دەیان ژنی گرتووە و ئێستە گیراوە، بەمنزیكانە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەلایەن دادوەر بۆ دەكرێتەوە. 
  
ئەوەیش باس  كراوە، ئەو ژنە جادووگەرە گەورەترین جادووگەری عەرەبی بەڕەگەز سوورییە، دوای چاودێریكردنی لەلایەن ئاسایشەوە گیراوە.
 
 
هێزە تەناهییەكانی هەولێر هەمیشە چاودێر بوونە بۆ پاراستنی كۆمەڵگە، لە رابردوودا بە دەیان كەسیان گرتووە كە كاریان قۆڵبڕین و فێڵكردن بووە لە هاووڵاتییان.