پەڕلەمانتارێكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ئیبراهیم خەلیلەوە 5 ماددەی خۆراكی داخڵ دەكرێت و 4 مانگە حكومەت و دەستەی دەستپاكی ئاگاداركراونەتەوە و هەڵوێستیان نییە.

شنۆ ئەشقی سورچی، ئەندامی لێژنەی تەندروستی پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ماوەی 4 مانگە حکومەت و دەستەی دەستپاکیمان ئاگادار کردۆتەوە لەگەندەڵیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بەبەهای دەیان ملیۆن دۆلار، کە بەنایاسایی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەکانی حکومەت 5 بەرهەمی خۆراکی داغڵی پارێزگای دهۆک دەکات بەبێ پشکنین و گومرگ لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل.

ڕاشیگەیاندووە، وەزیری تەندروستی لەبری گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی تەنها نووسراوێکی ئاگادار کردنەوەی ئاڕاستە کردوون و دەستەی دەستپاکی وەک هەمیشە هیچ هەڵوێستێکیان نیە.

دەشڵێت: “داواکارم سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لەپێناوی بەرژەوەندی و مافی گشتی و تەندروستی هاووڵاتیانی دهۆک لێکۆڵینەوەی جدی بۆ ئەم بابەتە بکەن”.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی ئەو پەڕلەمانتارە بڵاویكردوونەتەوە، ماددە خۆراكییەكان پێكهاتوون لە ڕۆن (ڕۆن و زەیتی خۆراكی) و شیر (گەورە و منداڵ و پزیشكی و شیری كارگە) ماددە سەرەتاییەكان، خواردنەوەی وزە بەخش، خواردنەوەی كحولی.

May be an image of textNo photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.