وەزارەتی نەوتی عێراق، ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی كرد و داوای دروستکردنی کۆمپانیایەک دەکات بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی نوسراوێک کە رۆژی 24ی ئەم مانگە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە، داوا کراوە لەماوەی (15) رۆژدا کۆپییەک لە ھەموو ئەو گرێبەستانە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات کە لە ساڵی 2004ەوە لە بواری نەوت و غازدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری (دۆزینەوە، بەرھەمھێنان، گواستنەوە، فرۆشتن، ھەناردە)ی نەوتدا کردویەتی، لەگەڵ تۆماری داھاتی فرۆش و ھەناردەی نەوتی خاو و غاز.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ پێدانی كۆپیه‌ك له‌ گریبه‌سته‌كان، به‌مه‌به‌ستی تەماشاکردنیانه‌ لەلایەن تیمێکی پسپۆڕو راوێژکارانی وەزارەی نەوتی عێراقەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری رێگەپێدراوی حکومەتی ھەرێم.

هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی گونجاندنی گرێبەستەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەموارکردنیانه‌ بەپێی یاسای بەرکاری عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.پێشکەشکردنی داواکارییەک بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی نەوتی ، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاکییە نەوتی و غازییەکانی لەو کێڵگانەدا پێبدرێت.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ کۆمپانیاکە سەربە حکومەتی ناوەند دەبێت و ناوی لێنراوە (KROC)و بارەگا سەرەکییەکەی لە ھەولێر دەبێت.