وتەبێژی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەقە لە بارەگاكانی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی نەكراوە.
كامەران غەریب، وتەبێژی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەكانی سنوورمان نەكراوە.
دەقی ڕوونكردنەوەكە..
هەواڵێك لە هەندێك سایت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە، سەبارەت بە تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانمان.
بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەكانی سنوورمان نەكراوە .
كامەران غەریب
وتەبێژی لقی چوار