سنورمیدیا
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە 14 مووشەكی ئێرانی كرایە ئامانج، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سنورمیدیا كەوتووە ئێران بارەگای ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.
 
كاتژمێر 2ی بەرەبەیان، هاوڵاتیانی شاری هەولێر بە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بەئاگاهاتن، ئەوەندەی نەبرد چەند مووشەكێك دووبارە هەولێری كردەوە ئامانج.
 
بەپێی زانیارییەكان ئێران 14 موشەكی ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە، لەو مووچەكانە حەوت دانەیان لەلایەن سیستمی بەرگری سوپای هاوپەیمانانەوە خراوەتە خوارەوە و حەوت دانەشیان ئامانجیان پێكاوە.
 
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە ئێران ئامانجەكەی ئەمەریكا نەبووە، بەڵكو ئامانجی سەرەكی بنكەو بارەگای ئیسرائیل بووە لە شاری هەولێر ئەمەش دوای ئەوەی دوو سەربازی باڵای ئێران لە سوریا، لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلەوە كوژران.