سنورمیدیا – فەرهەنگ فەرەیدون
هونەرمەند و پەرلەمانتاری کوردستان گۆرانی ئینزیبات ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بەناوی ‘شنە شن’بڵاوکردەوە.
گۆران عومەر کە ناسراوە بە گۆرانی ئینزیبات هونەرمەند و پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە سنورمیدیای وت ”بەبۆنەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە نوێترین ئەلبومم بەناوی شنە شن کە کۆکراوەی دە تراکی نوێیە بڵاودەکەمەوە.”
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ”ئەم ئەلبومە پێشکەشی سەرجەم هەوارداران و لایەنگرانی خۆشەویستی دەکەم و تەواوی تراکەکانی ئەم ئەلبومە نوێیە لەڕێگای کەناڵی تایبەتی خۆم لە یوتوب بڵاودەکرێتەوە.”
ئەوەشێخستۆتەڕوو ”کاری موزیکی ئەم بەرهەمە لەلایەن ژەنیاران ”ئەحمەد سەردار بە ئۆرگ، مەمۆ بە ساز،هەڵوێست بە باڵەبان) کراوە.”