سنورمیدیا – فەرهەنگ فەرەیدون
 
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، چەند بازرگانێک لە سلێمانی ئامادەییان نیشانداوە بەنزین بۆ سلێمانی دابین بکەن بەنرخێک کەمتربێت لەوەی ئێستا هەیە.
 
ئەمشەو یەکشەممە 6ی ئازاری 202، کەریم عەلی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە سنورمیدیای وت، نیوەڕی ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی کۆبوینەوە بەمەبەستی دانانی رێکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و دابینکردنی بەنزین بە نرخێکی کەمتر لەوەی ئێستاو لە بەنزینخانەکاندا دەفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.”
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەداخەوە حکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هیچ باکێکیان بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نییە و هەوڵی دابەزاندنیشی نادەن، بۆیە پێویستە ئێمە هەوڵ بۆ ئەو کارە بدەین.”
 
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ ژمارەیەک بازرگان قسەیان کردووەو دەستپێشخەریان نیشانداوە، جۆرێک لە بەنزین بهێنن کە نرخەکەی بەراورد بەوەی هەیە کەمترە.”
 
ئەوەشیخستەڕوو، ”ئێمەش لێکۆڵینەوە دەکەین گەر زانیمان دابەزینی نرخەکە لەسەر حسابی کوالێتی نییە، پشتگیرییان دەکەین”.