سنورمیدیا – فەرهەنگ فەرەیدون
لەشارەكانی هەرێمی كوردستان نرخی ئارد و رۆنی زەیت بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوە كە دەگاتە دوو هێندەی نرخی پێشوویان.
بەپێی بەدواداچونەکانی سنورمیدیا لە شارەكانی كوردستان نرخی هەریەكە لە ئارد و زەیت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە بەجۆرێك نرخی فەردەیەك ئارد لە ٣٠ هەزار دینارەوە گەیشتۆتە نزیك بە ٥٠ هەزار دینار، نرخی زەیتی گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامیش لیترێكی لە ٢ هەزار و ٥٠٠ دینارەوە گەیشتۆتە ٥ هەزار دینار.
هەروەها بەرزبوونەوەی ئەم دوو ماددە خۆراكییە سەرەكییەی هاوڵاتیان لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم تائێستا مووچەی مانگی رابردووی دابەش نەكردووە و بەشێك لە فەرمانگەكانی سلێمانیش دەستیان بە بایكۆتكردنی دەوام
كردووە.