سنورمیدیا – فەرهەنگ فەرەیدون
لە تەنیشت بازاڕی ماجدیمۆڵ لە نزیك دادگای سلێمانی، گۆڕستانێك هەیە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستا.
گۆڕەكانی ئەو گۆڕستانە زۆربەی لەناوچوون، ئەوەشی ماوەتەوە نزیكەی 200 گۆڕی گەورە و بچووك دەبن كە تەنها دوانیان ناوی پێوە ماوە.
یەكێك لەو كۆچكردووانەی كە لەو گۆڕستانە بەخاك سپێردراوە، خەڵكی شاری هەڵەبجەیە و لە ساڵی 1928 كۆچی دوایی كردووە، یەكێكی دیكە خەڵكی بەكرەجۆیە و ساڵی 1958 كۆچی دوایی كردووە.