سنورمیدیا – فەرهەنگ فەرەیدون
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەسەر بەدواداچوونێكی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كردووە.
ڕوپاك ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”دوای ئـەوەی لە چوار چیوەی کاری پەڕلەمانتاری بەدواداچوونم کرد بۆ مولکە وەقفیەکانی وەزارەتی ئـەوقاف بۆم دەرکەوت کە بەشێک لە داھاتەکانی مولکە وەقفیەکان لە ساڵی 2014وە خەرج نەکراوە بۆ خزمەتی مولکە وەقفیەکان و مولکی تری پێ نەکڕاوە”.
وتیشی”ئـەمڕۆ پێڕاگەیاندنم بۆ ھاتووە کە ئـامادەبم لە دادگا 13/3/2022 ڕۆژی دادگاری کردنم دەبێت سکالام لە لایەن پشتیوان صادق وەزیری ئـەوقاف لێکراوە لەبەرامبەر ئـەو بەدواداچوونانەی کە کردومانە لەسەر وەزارەتی ئـەوقاف”.