كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران ببارێت و دەشڵیت: سبەینێ لەناو سەنتەری شارەكان نمە باران و لە لوتكەی شاخەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی”به گوێره‌ى تازه‌ترين نه‌خشه‌كانى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و باران له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم ببارێ تا دواى نيوه شه‌و، پاشان باران بارينه‌كه كاريگه‌ريیه‌كه‌ى له سه‌ر ناوچه شاخاويیه‌كان ده‌بێت له ناوچه‌كانى گه‌رميان و ڕۆژئاواى هه‌رێم ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره تريشقه‌ش هه‌يه له‌گه‌ڵ چالاكبونى خێرايى با بە 30 بۆ 35 كلم/ك.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”سبه‌ى به‌يانى ڕۆژى هه‌ينى نمه باران له سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بارێت له ناوچه شاخاويیه‌كانيش ڕێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت له گه‌ڵ زيادبونى خێرايى با هه‌روه‌ها به‌فريش له سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌كان ده‌بارێت.”
ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی له كاته‌كانى ئێواره و شه‌ودا كه‌ش ئاسايي ده‌بێته‌وه.
لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا، كەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی لە ماوەی 12 سەعاتی رابردودا لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای هەرێم بەم شێوەیە خستۆتەڕو:
هه‌ولێر0.8 ملم
پيرمام 1.4 ملم
سلێمانى 0.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 0.3 ملم
زاخۆ 0.5 ملم
ئاكرێ 2.8 ملم
ئامێدى 8.4 ملم
بامه‌رنێ 2.0 ملم
بارزان 15.8 ملم
بازيان 0.6 ملم
دوكان 0.4 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 19.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه 0.8 ملم
هه‌ڵشۆ 10.0 ملم
كانى ماسى 5.2 ملم
سۆران 11.8 ملم