سنورمیدیا – ئێران
پیاوێکی ئێرانی کە تۆمەتبار بوو بە کوشتن، پاش ئەوەی سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشایەوە بەهۆی ئەوەی خێزانی قوربانیەکە لێی خۆشبوون لە خۆشیدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی “همشهری “ ئێرانی، تاوانبارێک بەناوی ئەکبەر دانیشتووی شاری بەندەر عەباس، بەهۆی کوشتنی کەسێکەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
لە پاش بیستنی هەواڵی لێخۆشبوونی و هەڵوەشاندنەوەی سزایی لە سێدارەدانی لە خۆشیدا سەكتەی دڵ لێیدا و گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵەکانی حکومەتی ئێران “ ئەکبەر” ماوەی ١٨ ساڵە لە ترس و تۆقینی چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدانەکەیەتی هەر بۆیە لە کاتی بیستنی هەواڵەکە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.