کۆمپانیای Uptime ڕایگەیاند هەر کەسێک بتوانێت بۆ ماوەی دوو مانگ دوور بکەوێتەوە لە سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان برێ ٢٠٠٠ دۆلاری پێشکەش دەکرێت.

بەپێی سایتی “یۆرۆنیوز” کۆمپانیایەکە هەوڵدەدەن لێکۆلێنەوەیەک لەسەر کاریگەریەکانی سۆشاڵ میدیا  لەسەر بیرکردنەوەی تاک و توانا ئەقڵیەکانی ئەنجام  بدات.بە تایبەت دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە ماوەی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بەڕێژەی ٪١٦ زیادی کردووە. باترێک واڵکەر دامەزرێنەری کۆمپانیای Uptime  ڕایگەیاند: بەشداربووەکان پێویستە  هەریەک لە بەرنامەکانی Facebook , Instgram , Tiktok , Twitter, Snapchat, YouTube  بۆ ماوەی دوومانگ بەکارنەهێنێت لەگەڵ چاودێری کردنی چڕی  کاتی کارکردن و چالاکیەکانی ڕۆژانەی.

هەروەها وتی: ئێمە دژی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نین، بێگومان وەک هەموو شتەکانی دیکە سوود و زیانی هەیە وە دەکرێت بۆ کەسانێک سودی دارای لێببین بەڵام کاریگەریە خراپەکانی سۆشاڵ میدیا تا دێت زیاتر دەبێت و لەکۆنتڕۆڵ کردن دەرچووە.

بەم دوایانە زاناکان لە هەوڵی چردان بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوە لەسەر تەندرووستی تاک و هەوڵدان بۆ خستنە ڕووی داتا زیان بەخشەکان تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان  و هاندانی خەڵک بۆ دوورکەوتنەوە لە ئالوودەبوون بەم تۆرانەوە.