سنورمیدیا – فەرهەنگ فەرەیدون
 
گەڕی یەكەمی كۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
 
بەیانی ئەمڕۆ لە پیرمام كۆبوونەوە لەنێوان بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
 
سنورمیدیا زانیویەتی، بارزانی داوایكردووە یەكێتی كاندیدەكەی د.بەرهەم ساڵح، بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بكشێنێتەوە و ئەو پۆستە بدرێت بە پارتی، بەڵام بافڵ تاڵەبانی، داواكەی بارزانی رەتكردووەتەوە و سورە لەسەر بەدەست هێنانی ئەو پۆستە بۆ حزبەكەی.
 
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، دوای ئەوەی كۆبوونەوەكە نەگەیشتووەتە ئەنجام، بڕیارە هەرئەمڕۆ لە پیرمام، گەڕی دووەمی كۆبوونەوە لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەنجام بدرێت.