لە ئێران و تایبەت لە ناو خێزانە کەم داهاتەکاندا خواردنی گۆشت خەریکە دەبێتە خەون. لە چەند رۆژی ڕابردوودا نرخی گوشتی سوور بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. نرخی هەر کیلۆیەک گۆشت سەرەتای پاییز 120 هەزار تمەن بوو، ئێستا تاوەکوو 160 هەزار تمەن و زیاتریش هەڵکشاوە. بەڵام بەپێی راپۆرتی ئاژانسی مێهر، کیلۆیەک گۆشتی بێ ئێسکی گوێرەکە بە 330 هەزار تمەنە و گۆشتی بێ ئێسکی مەڕیش بە 280 هەزار تمەنە.
هەندێک کەس لە بازاڕ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ رێگەدان بە هەناردەی مەڕوماڵات و ئەگەری نەهێشتنی دۆلار بە نرخی 4 هەزار و 200 تمەن لە قەڵەم دەدەن. حکومەت دۆلاری بەم نرخە بە هاوردەکاران دەدا بۆ ئەوەی نرخی شتومەکە سەرەکییەکانی ژیان گران نەبێت.
گرانییەکان تەنیا گۆشت نییە. بەپێی راپۆرتی وەزارەتی پیشەسازی ئێران، لە سەرەتای بەهارەوە تاوەکو کۆتایی پاییز، نرخی شەکر بە رێژەی 75.9٪، گۆشتی گوێرەکە 41٪م مریشک 24.8٪ و برنجی ئێرانیش 60٪ بەرزبووەتەوە.