تەنها چەند ڕۆژێک پاش ئەو کارەساتەی بەسەر ڕەیانی مەغریبیدا هات منداڵێکی دیکەی مەغریب لاسای ڕەیان دەکاتەوە و خۆی هەڵدەداتە نێو بیرێک و ڕاستەوخۆ گیان لەدەستدەدات.
بیرەکە ٥٧ مەتر قوڵ بوو، دوای چوار کاتژمێر توانرا لاشەی منداڵەکە لەنێوبیرەکەدا دەربهێنرێت. بەپێی وتەی خێزانەکەی منداڵەکە کاریگەربوو بە چیرۆکی ڕەیان کەلە تەواوی ڕاگەیاندنەکان بڵاودەکرایەوە و هەر بۆیە هەوڵی دا هەمان شت دووبارە بکاتەوە بەڵام ڕاستەخۆ گیانی لەدەستدا.
رەیان منداڵێکی مەغریبی بوو، دوای ئەوەی کەوتە نێو بیرێک کە٣٢ مەتر قوڵ بوو، پێنج ڕۆژ بەبەردەوام کارکرا بۆ ئەوەی دەربهێندرێت، پاش دەرهێنانی و ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.