قائیمقامیەتی سلێمانى هاته‌ده‌نگ‌و ده‌نگۆیه‌ك گۆڕینی باخى گشتیه‌وه بۆ پڕۆژەی بازرگانی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا قائیمقامیەتی سلێمانى ڕایگەیاندووە، “ھاوڵاتیانی شاری ھەڵمەت‌و قوربانی‌و دڵسۆزان‌و خەمخۆرانی پایتەختی ڕۆشنبیریی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌و بەتوندی دەنگۆی کردنی باخی گشتی سلێمانی بەپڕۆژەی بازرگانی ڕەتدەکه‌ینه‌وه”.
ئه‌وه‌ش هاتوه، “ھەمولایەک دڵنیادەکه‌ینه‌وه بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێک لەمڕوەوه لەئارادانییەو ڕێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ‌و مێژویەی شار بکرێتە ئامانج یان زیانی پێبگەیەنرێت، بەنیگەرانیشەوە لەھەموو ئەو دەنگۆیانە دەڕوانین”.
له‌و ڕوه‌شه‌وه قائیمقامیەتی سلێمانى ئه‌وه‌ى وتوه، “لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە ڕێگەنادرێت ئەم سیما جوان‌و دیارەی شار لەناوببرێت یان زیانی پێبگەیەندرێت.
باخی گشتی سلێمانی لەساڵی 1937 دروستکراوە دێرینترین‌و به‌یه‌كێك له‌گرنگترین باخەکانی سلێمانى داده‌نرێت.