بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك لەماوەی یەك ساڵدا 11 هەزار هاوسەر لێک جیابوونەتەوە لە هەرێمی کوردستان

واتە لە هەر 6 خێزان 4ـیان هەڵوەشاونەتەوە ئەم ئامارەش ئەوە دەردەخات ڕێژەی جیابوونەوە بەرزە و پارێزەران ئاماژە بەوە دەکەن ئەم بابە پێویستى بە هەڵوەستە لەسەر کردنە و داواکارن بە جدی کاری لەسەر بکرێت.لە پارێزگای سلێمانی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران %33 لە کاتێکدا بەپێی ستانداردی جیهانی ڕێژەی جیابوونەوە %10ـەیە.

بە گوتەی پارێزەران و توێژەرانی کۆمەڵایەتی پێویستە پێش هاوسەرگیرى هۆشدارى خێزانى بە تاکەکان بدرێت تاوەکو کە هاوسەرگیریان کرد بەسەر کێشەکانیاندا زاڵ بن.