بەهۆ
بەهۆی ڕەخنەگرتن لە سەرۆکی حكومەت پێشمەرگەیەکی یەکێتی لەلایەن هێزێکی ئاسایش دەستگیردەکرێت.
کاروان عه‌بدولواحید پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌و هاوكات كارى كڕین‌و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ده‌كات، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى گرێبه‌ستى ئه‌لیكترۆنیه‌وه ڕه‌خنه‌ى له‌حكومه‌ت‌و خودى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت گرتوه‌و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منى له‌گه‌ڕه‌كى به‌هارى نوێ له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌و تائێستاش چاره‌نوسى نادیاره.
میدیاى یه‌كێتى باس له‌وه‌ده‌كات، كاروان له‌لایه‌ن هێزێكى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه‌و هیچ هه‌واڵێكیش له‌باره‌ى چاره‌نوسیه‌وه نازانرێت.