بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ یەكەمجار بودجەی وڵاتەكەی پەسەند كرد كە هیچ هاوكارییەكی نێودەوڵەتی تێدا نیە.

ئەحمەد والی، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەفغانستان رایگەیاند؛ لەماوەی دو دەیەی رابردودا توانیومانە بۆ یەكەمجار بودجەی وڵات ئامادە بكەین كە هیچ هاوكارییەكی نێودەوڵەتی لە خۆ نەگرێت، كە ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە بەلای ئێمەوە.

وتیشی: كاتێك بزوتنەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان رێژەی 80٪ی بودجەی ئەفغانستانی پێكدەهێنا.

وەزارەتی دارایی دەڵێت: بودجەكە تەنها بۆ سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵە و بۆ پڕكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەتە، جگە لەوەش بودجەكە بە 516 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.