مەسعود بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، ته‌نیا، لێدوانی گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌عبیر له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م، بارزانی له په‌یامێكدا ڕایی گه‌یاندووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ندێ لێدوان و بۆچوون بڵاو كراونه‌ته‌وه كه زۆرجار وه‌ك هه‌ڵوێست و ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لێره‌دا به گشت لایه‌ك ڕاده‌گه‌یێنین كه هه‌ر جۆره لێدوان و بۆچوونێكی لابه‌لا و له‌ژێر هه‌ر ناو و نیشانێك بێت، پێوه‌ندی به سیاسه‌تی پارتییه‌وه نییه و با وه‌ك ڕای فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ژمار نه‌كرێت. سه‌رۆك بارزانی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا، لێدوانی گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌عبیر له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات.