نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا دەڵێت، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت و بۆ ئەم مانگەش حكومەتی عیراق بە دڵنیاییەوە بڕە پارەكە دەنێرێت.
فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە: لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنەی ئێستا لەنێوان بەغداو هەولێردا هەیە، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بەپێی پرۆژە یاسای نوێی دارایی (بودجەی ساڵی داهاتوو) بەهەمان شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت تاپەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە.
وتیشی: لە ئەگەری پەسەند نەكردنی پرۆژەیاسای بودجە، بەپێی یاسایی ئیدارەی مالی پرۆژەیاسای بودجەی ئێستا بۆ هەموو عیراق وەك خۆی بەردەوام دەبێت بە 200 ملیارەكەی هەرێمیشەوە، تائێستا هیچ مەترسییەك لەو ڕوەوە نییە.
فارس عیسا وتوشیەتی: بۆ ئەم مانگەش حكومەتی عیراق 200 ملیار دینارەكە دەنێرێت.