مەسعود بارزانی، بڕیاریداوە د.بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق قبوڵ بكات.
سەرچاوەیەكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”مەسعود بارزانی، بەوە رازییە كە د.بەرهەم ساڵح، جارێكی دیكە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێتەوە”.
وتیشی”پێشتریش بارزانی ڤیتیۆی لەسەر د.بەرهەم ساڵح نەبووە، بەڵام پێیباش بووە یەكێتی كاندیدی دیكەی هەبێت بۆ ئەو پۆستە”.
ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی ئاشكراشیكرد، پەرلەمانتارەكانیان لە بەغدا دەنگ دەدەن بە د.بەرهەم ساڵح.