لە سنووری پارێزگای دهۆک حاڵەتێکی وەک سلێمان هەڵشۆیی پەیدا بووە و کەسێک سێ ملیۆن دۆلاری خەڵکی وەرگرتووە و ڕای کردووە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگهیاند، ”ئاگادار کراوینەتەوە کە لە قەزای شێخان سەر بە پارێزکای دهۆک کەسێک بڕێکی زۆر پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕای کردووە”. وتیشی: ”ئەم ڕووداوە لەڕێی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی و ناردنی پارە بە ئۆنلاین ڕووی داوە”. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەشدا: ”خەڵک دەڵێن ئەو کەسە بڕی سێ ملیۆن دۆلار پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و تا ئێستا دوو کەس سکاڵایان تۆمار کردووە کە یەکیان گوتوویەتی پێنج هەزار دۆلاری لێ دزراوە و ئەوی دیکەش گوتوویەتی ١٠ هەزار دۆلاری لێ وەرگیراوە”.
باسی لهوهشكرد، ”لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو کەسە کێیە و بۆ کوێ ڕای کردووە و هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی دەستبەسەر بکرێت”.