بەتاوانی پەیوەندیی و دەستدرێژی سێكسی بۆسەر كچێكی ١٤ ساڵی قوتابی و دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختەی هاوسەرگیری بۆ خۆیی كچە قوتابیەكەی، داداگا بڕیاری زیندانی كردنی ٣ساڵ و ٣مانگی زیندانی كردن و دوورخستنەوەی لەپیشەی مامۆستای بۆ هەتاهەتایە بەسەر مامۆستا مەزهەر حوسەیندا سەپاند.
بۆ لەخشتەبردن و فریودانی ئەو قوتابیە تەمەن١٤ساڵە، مامۆستا مەزهەری تەمەن ٣٩ساڵ، چەندین دیاریی وەك خشڵ و گەوهەرو مۆبایلی بۆ ئەو كچە كڕیوە، تا لەڕێگایەوە پەیوەندیی پێوە ببەسێت.
هەرچەندە كچەكە، مامۆستا مەزهەری لەههندێك شوێن كەپێكەوە بون وەك هاوسەری خۆ وەسفكردوە، بەڵام دوای ئامۆژگاریكردنی لەلایەن هاوڕێی و كەسوكاریەوە، سكاڵای لەدژی مەزهەر حوسەینی مامۆستای لای پۆلیس تۆماركردوە.
مامۆستا مەزهەر حوسێن، كەبۆ ماوەی سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانی کراوە، ئەو دانی بە تاوانەكەیداناوەو لەهەبوونی پەیوەندیی و چالاکی سێکسی، لەگەڵ کەسێکی خوار تەمەن 16 ساڵ لە ئازاری 2021دا.
مەزهەر لەقوتابخانەی (حەمد هاوس) كە قوتابخانەیەکی (ئاینییە) لەڕۆژهەڵاتی شاری (بیرمینگهام) لەبەریتانیا، پیشەی مامۆستای وانە ووتنەوەی ئاینی بووە.
دوای دەستگیرکردنیشی، زیاتر لە 2000 نامەی ئاشکرا بوون كەلە نێوان مەزهەر حسێن و قوتابییەكدا گۆڕدرابونەوە. لەپەیام و نامەكانیشدا ئاشكرابووە، كەچەلاكی و پەیوەندی سێكسی لەنێوان ئەو جوتەدا هەبووە.
دەزگای ڕێكخستن و فێركردنی بەریتانیا، مامۆستا مەزهەری بۆ هەتا هەتایە لەپیشەی مامۆستایی و وانە ووتنەوە قەدەعەكردوە، بەهۆی شكاندنی ڕێساكانی قوتابخانەو پیشەلكردنی متمانەی پیشەكەی.
قوتابیەكە، ئەوەشی ئاشكراكردوە، تەنانەت مامۆستا مەزهەر لەڕێگای تەلەفۆنەوە، ئاهەنگی هاوسەرگیری ساختەشی بۆ ئەنجامداوە.
پیتەر وارد، سەرۆکی دادگای كردنەكە دەڵی; بەڕێز حسێن بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێکی سێکسی لە دژی خوێندکارێکی لاواز، تۆمەتبار و زیندانی کرا، کە خۆی فێرخوازی ئەوی کردبوو.
ئەو لەڕێگای متمانە پێكردنی پیشەكەیەوەو سوود وەرگرتن لەپێگەی مامۆستایی، ئەو قوتابیەی فریوداوە. ئەو پیشەی ڕاستەقینەی خۆی بەرامبەر ئەو قوتابیە، بەهەند نەگرتوە، بەڵكو ئامانجی حەزو خۆشی و جنس بووە.
بەڵگەی ئاشکرا هەبووە، لەئازاردانی بەردەوام نەک تەنها بۆ قوتابییەكە، بەڵکو بۆتە ئازار بۆ خێزانەكەشی.
https://www.gbnews.uk/news/birmingham-teacher-banned-from-classroom-for-life-for-sexually-abusing-girl-14-after-sham-marriage/199635?fbclid=IwAR3gFtN83cR52RPONX7bHkYk4eppyhxyKHp0j-IoidLGJ1S4998YHqY16Iw