یه‌كێتى پیاوانى كوردستان ئاماره‌كانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر پیاوان بۆساڵى 2021 ئاشكرادهكاتو سكرتێرى یه‌كێتیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌و ساڵه‌دا 521 حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر پیاوان تۆماركراوه”.
بورهان عه‌لى فه‌ره‌ج سكرتێرى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان ڕایگەیاند، “له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ڕابردودا 521 حاڵه‌تى سكاڵا‌و توندوتیژى، 68 حاڵه‌تى خۆكوشتنى پیاوان، شه‌ش حاڵه‌تى كوشتنى پیاوان له‌لایه‌ن ژنان به‌هاوكارى كه‌سانى تر تۆماركراوه‌و به‌راورد به‌ساڵى 2020 ڕێژه‌كه نزیكه‌ى 30 حاڵه‌ت كه‌میكردوه”.
وتیشى:”تاكى كورد به‌گشتى بڕوایان به‌تۆماركردنى سكاڵا‌و په‌نابردن بۆ دادگاكان نییه بۆیه ڕێژه‌كه كه‌میكردوه گه‌رنا توندوتیژیه‌كان ڕوو له‌هه‌ڵكشانه، تۆماركردنى سكاڵا كه‌مبوه‌ته‌وه نه‌ك خودى توندوتیژیى”. ناوبراو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “ده‌ركردنى پیاوان‌و ماڵ به‌جێهێشتنى پیاوان ڕوو له‌زیادبونه‌و تهداخولكردنى كه‌سوكارو ده‌وروبه‌ر هۆكارى قوڵبونه‌وه‌ى كێشه‌كانن”.
توندوتیژى خێزانى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوو له‌هه‌ڵكشانه‌و پسپۆڕان‌و توێژه‌رانى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى باس لهوهدهكهن بهربڵاوىو به‌خراپى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكارى سه‌ره‌كى زیادبونى كێشه خێزانیهكانن.