زانكۆی سلێمانی تا 1/8 دەوامی راگرت ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی

خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە كە بەھۆی کارکردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەرێزان لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی پێداویستیەکانیان ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا: یەکەم : دەوامی خوێندن لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەکو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە. دووەم : لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان رێکدەخەنەوە بەجۆرێک کە رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان .

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی