بەهۆی قەشەیەکەوە لە زیندان ئازاد دەکرێت، پاش ئازادبوونی هاوسەرگیری لەگەڵ کچی قەشەکەدا دەکات و دەیکوژێت.
ساڵی ١٩٩١ “گریگۆری گرین” لە ویلایەتی میشیگن بەهۆی کوشتنی هاوسەرە دووگیانەکەی بە زیندانی کردنی هەتا هەتای سزا درا. بەڵام پاش ئەوەی قەشەیەک لەو کەنیسەیەی بەر لە زیندانی کردنی سەردانی دەکرد، داوای لە دادگا کرد، سزاکەی کەم کرایەوە بۆ ١٦ ساڵ زیندانی کردن. پاش ئازادبوونی لە زیندان وەک سوپاسگوزارییەک بۆ قەشەکە گریگۆری و کچی قەشەکە هاوسەرگیریان ئەنجام دا و بوونە خاوەنی چوار منداڵ. لەپاش دروست بوونی کێشە لەنێوانیاندا گریگۆری هەستا بە کوشتی هاوسەری دووەمی و هەرچوار منداڵەکەی.
هەرچەندە قەشەکە داوای لە دادگا کرد بکوژی کچەکەی لە سێدارە بدرێت، بەڵام بە ١٠٠ ساڵ زیندانی کردن و ئەگەری کەمکردنەوەی سزاکەی بڕیاردرا.