کۆبوونەوەى موقتەدا سەدر و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کە لە ماڵی خۆی بەڕێوەچوو کۆتایی هات و سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانى حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى.

ئەمڕۆ موقتەدا سەدر رێبەرى ڕەوتى سەدر لە ماڵەکەی خۆی لە نەجەف لەگەڵ هادی عامری و قەیس خەز عەلی و فالح فەیاز کۆبوونەوەو تیایدا لەبارەى هەلومەرجی دوای پەسندکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتى نوێ کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاریەکان سەدر لەگەڵ سێ سەرکردە شیعەکە نەگەیشتوونەتە هیچ رێکەوتنێک بەو پێیەی هەر کامێکیان جەختیان لەسەر داواکاری و هەڵوێستی خۆیان کردوەتەوە.
دوای کۆبوونەوەکە موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئەوان سورن لەسەر پێکهێنانى حکومەتێکى زۆرینەى نیشتیمانى و رەتیکردەوە کە حکومەتى تەوافوقی پێکبهێنن.
سەدر دروشمى کۆبوونەوەکەى رابردووی بەکارهێناوەتەوەو نوسیویەتى” حکومەتێکى زۆرینەی نیشتیمانى پێکدەهێنن کە نە رۆژئاوایی بێ و نە رۆژهەڵاتی”.

ئەمە دووەم کۆبوونەوەی موقتەدا سەدرو سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکانە کە لە 2ی ئەم مانگە لەماڵی هادی عامری لەگەڵ مالیكی و حەكیم و خەزعەلی و هادی عامری بەڕێوەچوو.