تیکتۆکەری بەناوبانگی جیهانی عەلی ناسڕ کە بە JinnKid ناسرابوو، لە شوقە گرانبەهاکەی خۆیان لە کالیفۆڕنیاهاوسەرەکەی و هاوڕێیەکی کوڕی هاوسەرەکەی بەتۆمەتی خیانەتکردن کوشت.
عەلی ناسڕ لە تیکتۆکەکەی خۆیدا ڤیدیۆی کۆمیدی بڵاودەکردەوە و ناوە ناوەش ڤیدیۆی خۆی و ئانای هاوسەری (٢٩ ساڵ)ی بڵاودەکردەوە و وەک دوو هاوسەری بەختەوەر دەردەکەوتن.
بەڵام پاش تێکچوونی پەیوەندیەکەیان عەلی چاودێری ئانای کردووە لە ڕێگای ئایپادی کچە ٥ ساڵانەکەیانەوە و ڕۆژێک بۆی دەرکەوتووە کە لەگەڵ کوڕە هاوڕێیەکی خۆیاندا بەیەکەوە لە شوقەکەیاندان لە شاری سان دیاگۆ لە کالیفۆڕنیا.

عەلی بە دەمانچەوە دەچێتەوە ماڵەوە و سەرەتا سێ فیشەک دەنێت بە هاوڕێ کوڕەکەی ئاناوە لە (مل و ڕومەت و پشتی) و دواتریش فیشەکێک دەنێت بە ناوچەوانی ئانای هاوسەریەوە.

پاش ئەوەش عەلی دەچێتە خوێندنگەی کچە ٥ ساڵانەکەیان و هەڵی دەگرێت و دواتر دەچێت لە بنکەی پۆلیس خۆی ڕادەستدەکات.