به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیل ده‌ستى پێكردوه‌و ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیش دەستی بەسەرداگیراوەو هەڵمەتەکەش بەردەوامدەبێت، هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ى شۆفێرى ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ده‌كات كه كارى دلیڤه‌رى ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایكرد، ڕۆژانە هاوڵاتییەکی زۆر سکاڵا دەکەن کە ماتۆڕسکیلی گەیاندنی خواردنگەکان بێزاریان دەکەن‌و سیمای شاریان ناشرین کردوە، له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان ده‌ستى پێكردوه.
هاوكات هاتوچۆى سلێمانى شۆفێرانی ماتۆڕسکیل ئاگادارده‌كاته‌وه بەتایبەت ئەوانه‌ى كارى کاری دلیڤەری دەکەن، پێویستە پابەندی سەلامەتی بن‌و هۆکارەکانی سەلامەتی لەدەستکێش‌و کڵاوو سەرئەژنۆ بەکاربهێنن‌و خۆیان دوربگرن لەڕۆیشتن بەپێچەوانەی شەقام‌و بێزارکردنی هاوڵاتیان.
داواش لەخاوەن چێشتخانەکان‌و فاست فودەکان كراوه هاوکارى هاتوچۆبن و شۆفێرەکانیان ئاگاداربکەنەوە دوربن لەسەرپێچی‌و بێزارکردنی هاوڵاتیان‌و دەبێت هەموو شۆفێرێکی ماتۆڕسکیلیش خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل.
هۆشداریداوه، “بەپێچەوانەوە هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل پابەندنەبێت دەستبەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت‌و ڕەوانەی گەراجی دەستبەسەراگرتن دەکرێت‌و توندترین سزادەدەرێت”.
هەروەك داوا لەهاوڵاتیانی سلێمانى كراوه، لەئەگەری هەبونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) یان
پەیوەندی بەژمارە (188)ی کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانى بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزەو لێپێچینەوە لەشۆفێرانی سەرپێچیکار.