قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند کە دەستییانگرتووە بەسەر 75 تۆن پەتاتەدا کە کەڕوو لێیداوە و شیاونەبووە بۆ خواردن.
لەڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له (75) تۆن په‌تاته‌ی خراپ‌دا گیراوه كه به‌هۆی كه‌ڕووكردنییه‌وه شیاوی خواردن نییه.
قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، په‌تاته‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانییه‌وه هاورده‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و نه‌شیاوی شوێنه‌كه‌یه‌وه كه‌ڕووی كردوه و بۆ خواردن نەشیاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌پێی ڕێنماییه ڤێتێرنه‌رییه‌كان هه‌رخوارده‌مه‌نییه‌كی خراپبوو زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێت نابێت بۆ خواردنی ئاژەڵیش بەکاربهێنرێت، بۆیە پەتاتەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خاوه‌نی ئەو پەتاتەیە ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.