به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو بونی ته‌مومژ ئاستی بینین له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گۆیژه‌و سنوری ناوچه‌ی شارباژێر تا ڕاده‌یه‌ك كه‌مبوته‌وه.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە “به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو بونی ته‌مومژ ئاستی بینین له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گۆیژه‌و سنوری ناوچه‌ی شارباژێر تا ڕاده‌یه‌ك كه‌مبوته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان شۆفێران ده‌كات خێراییان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و به‌كاری زۆر پێویست نه‌بێت ڕونه‌كه ئه‌و ناوچانه تا ئاسایبونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا”.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كسایدی (ده‌ربه‌ندیخان – سلێمانی) نزیك گوندی بیلكێ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕاوه‌و به‌هۆیه‌وه شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌ربه‌ستده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی بارهه‌ڵگره‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌كه لاده‌درێت‌و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ئاسایی ده‌بێته‌وه.