شەوی رابردوو یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە بە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوتووە کە ژمارەیەکى زۆر کۆچبەری کوردیشی تێدا بووە.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، کە شەوى رابردوو یەختێک بە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەرەوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتووە، بەڵام یەختەکە ژێر ئاو کەوتووەو ژمارەیەکیان خنکاون و ژمارەیەکى دیکەشیان رزگار کراون.
میدیاکان ئاماژەیان بە ژمارەی تەواوەتى کۆچبەرە خنکاوەکان نەکردوە، بەڵام باسیان لەوە کردوە کردوە کە نزیکەى ٣٠ بۆ ٤٠ کەس خنکاون، پۆلیسى یۆنان بەدەم کۆچبەرانەوە چوون و زۆرینەیان رزگار کراون.بەپێی زانیارییەکان بەشێکى زۆری کۆچبەرەکانى ناو ئەو یەختە کورد بوون و دەنگۆی خنکانى ٢٠ کۆچبەرى کوردی ناو یەختەکە هەیە.

رۆژى چوار شەممەی رابردووش یەختێکی دیکەی کۆچبەران بەزیاتر لە ٧٠ کۆچبەرەوە لە دورگەی ڤۆلیگاندرۆسی یۆنان ژێر ئاو کەوت و بەهۆیەوە تەنیا ١٥ کۆچبەریان رزگارکراون و سەرجەمیان چارەنوسیان نادیارە.