هونەرمەندی ناوداری عەرەب ئەدهەم نابلسی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وازهێنانی لە هونەر و گۆرانی وتن ڕاگەیاند.

ئەدهەم نابلسی لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند کە ئەو لەبەر ڕازی کردنی خودا، چیتر گۆرانی ناڵێت .  هەروەها ڕایگەیاند ئاساییە هەر یەک لە ئێمە خەونمان هەبێت، بەڵام پێویستە بگونجێت لەگەڵ ئامانجی گەورەی ژیانمان، کە ئەویش رازی کردنی خودایە. بەڕای من خەونەکەم  ڕەزامەندی خودای لەسەر نییە و سوپاس و ستایش بۆ ئەو کە گەیشتم بەم ڕۆژەی ئێستا و بڕیارمدا واز لە گۆرانی وتن بهێنم.

 

شایەنی باسکردنە ئەدهەم نابلسی هونەرمەندێکی بەڕەگەز ئوردونی لەدایک بووی ١٩٩٣ە و لە ماوەیەکی کەمدا توانی ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات، یەکێک لەگۆرانیەکانی بەناوی “ئەو خۆشەویستییە”  لەماوەی تەنها ٥ مانگدا ١٠٠ ملیۆن  بینەری تێپەڕاند.