لە ڕووداوێکی گەوورە لە بواری تەندرووستیدا بۆیەکەمین جار چارەسەری نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەکەم دۆزرایەوە.
پاش ئەوەی دکتۆر دۆگلاس میڵتۆن زانایەکی زانکۆی هارڤەردی ئەمریکی، ٢٣ ساڵ لەمەوبەر منداڵە ساوەکەی تووشی شەکرەی جۆری یەکەم بوو، دوای ئەو ڕووداوە دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە “خانەرەگییە بنەڕەتییەکان ”.
پاش ١٥ ساڵ لە لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە دکتۆر دۆگلاس میڵتۆن توانی “خانەرەگییە بنەڕەتییەکان ” بگۆرێت بۆ خانەی بێتای پەنکریاسی کە دەتوانێت “ ئەنسۆلین“ دروست بکات.
پاش سەرکەوتی تاقیکردنەوەکە لەسەر مشکەکان، پزیشکەکان بڕیاریاندا چارەسەرەکە لەسەر مرۆڤ تاقی بکەنەوە. “براين شيلتون” یەکەم نەخۆش کە چارەسەرەکەی وەرگرت بە رۆژنامەی “نیۆرک تایمز”ی ڕاگەیاند : باشبوونم لەشەکرە وەک موعجزیەک بوو ئەمە ژیانێکی تەواو جیاوازە.
وابڕیارە ئەم چارەسەرە بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە ئەزمووندابێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامبێت و لەداهاتوودا چارەسەرەکە بۆ تەواوی خۆشانی شەکرە لە جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.