کەشناسی عێراق رایگەیاند، باران بارین تا رۆژی هەینی بەردەوامدەبێت. دەشڵێت، “لە هەرێم پێشبینی ناکرێت لافاو دروستبێت.”

ئەمڕۆ دووشەممە، عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق  ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ باران بارین دەستپێبکاتەوە و تا رۆژی هەینی بەردەوامبێت لە بەشەکانی خۆرئاوا و ناوەڕاستی عێراق.ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە لە هەرێم و باشوری عێراق رۆژی هەینی باران ببارێت، بەڵام چاوەڕێی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواش دەکەن چونکە بەردەوام لە گۆڕاندایە.
لەبارەی دروستبوونی لافاویشەوە، عامر جابری ئاشکرایکرد، بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە بە دووری نازانن دروستبوونی لافاو رووبدات بە تایبەتی لە دیالە و عەمارە و سەماوە.
.
هەینی رابردوو، لە ئەنجامی بارینی بارانی بەخوڕ لە هەرێم، لە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو و بەهۆیەوە ١٢ کەس لە هاوڵاتییانی هەرێم و بیانی گیانیان لەدەستدا، هەر ئەمڕۆش، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمرۆوە شەپۆلی دووەمی باران و بەفر بارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە.