وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند پاش دواكەوتنی ئەمڕۆ دوو شەممە 20ی 12ی 2021 كاتژمێر 12.30 بڕی 200 ملیار دینارەكە بەپێی رێككەوتنی هەرێم- بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ مەزهەر محەمەد راوێژكاری ئابووری و دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا روونیكردەوە دواكەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەهۆكاری تەكنیكییە، نەك هۆكاری سیاسیی.
راشیگەیاند رێككەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر بودجەی 2022 جێگیركراوە و كاری یەكەمی پەرلەمانی داهاتووش پەسەندكردنی بودجە دەبێت.
مانگی دوازدە بەرەو كۆتاییە و هێشتا مووچەی مانگی یازدە بە تەواوی نەدراوە، كە خۆی دەبێت لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەی مانگی دوازدە دەستپێبكات.