ماوەی ١١ رۆژ دانیشتوانی کۆریای باکوور بەهۆی ساڵرۆژی مردنی سەرۆکی ڕابردوو و کیم جۆنگ ئیل، پێکەنین و چەند چالاکییەكی دیکەیان لێقەدەغە دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی كۆریا لە رۆژی ١٧ی دیسەمبەرەوە تاوەکو ١١ رۆژ، بەهۆی ساڵڕۆژی مردنی باوکی سەرۆک کیم جۆن ئون، پرسەی گشتی ڕادەگەیەنرێت و جگەلە گریان و دەرخستنی خەمباری هەموو چالاکیەکەی دیکە قەدەغەیە.
لەماوەی ئەو ١١ رۆژەدا، خواردنەوەی مادەی کحولی، پێکەنین، میوە کڕین و هەموو جۆرە ئاهەنگ گێرانێک بە تاوان دەدەنرێت، ئەوانەشی سەرپێچی ئەم بڕیارە بكەن، سزای توند دەدرێن.
هەموو ئەو منداڵانەی لەو رۆژەدا لەدایک دەبن، هەرگیز ناتوانن ئاهەنگی لەدایک بوون بگێرن، تەنانەت ئەو کەسانەش کە لەو ماوەیەدا کەسێکیان دەمرێت پێویستە پرسە دانەنێن و نەگرین و هەتاوەکو تێپەرىوونی ١١ رۆژەکە ڕێگەنادرێت مردووەکە بەخاک بسپێردرێت، چونكە دەبێت گەلی كۆریا تەنها سەرقاڵی پرسەی سەرۆك بن.
ئەم قەدەغەکردنە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر مردنی سەرۆکی پێشوو و باوکی سەرۆکی ئێستا کە ساڵانە بەهۆی ئەو یادە تەواوی پۆلیسی کۆریا بڵاوەپێدەکرێت بۆ دەستگیرکردنی هەرکەسێک کە تاوانی پێکەنین و خەمبارنەبون بەهۆی مردنی سەرۆکی کۆچکردوو.