سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم، ئاشکرایدەکات؛ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٣ لە ڕۆژی ١-١٢-٢٠٢١ فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکوومیەکان ئیمزاکراوە و ئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٥٥٨٠ لە ڕۆژی ١٢-١٢-٢٠٢١ بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی(خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی و ئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکوومییەکانی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ دامەزراندنتان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٣ لە ڕۆژی ١-١٢-٢٠٢١ ئیمزاکرا و ئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٥٥٨٠ لە ڕۆژی ١٢-١٢-٢٠٢١ بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی.
ئامانج ڕەحیم ئەوەشی نووسیوە؛ لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانتانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنتان.