به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لەسەر شەقامی پشدێنەی قەزای کەلار ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلک لەجۆری ئۆپڵ+ماتۆرسکیلک ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بەناوی (رێبین عه‌لی محه‌مه‌د) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگه‌یاند: لەئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەند کراوە.