بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سبەینێ لە سەرتاسەری وڵات پشووی فەرمی دەبێت، بەلام تا ئێستا لە هەرێم بە فەرمی پشوو ڕانەگەیەنراوە و دەوامی فەرمی دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی شەممە ١١-١٢-٢٠٢١ بەهۆی تێپەڕبوونی ١٠٠سال بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1921، لە تەواوی پارێزگاكانی وڵات ئاهەنگی یادی دامەزراندن دەگێڕدرێت و پشووی فەرمی دەبێت.
هەرچەندە هەرێمی كوردستان خۆی بە بەشێك لە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق دەزانێت و پۆستی سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆكی پەڕلەمان و ژمارەیەك وەزیر و پەڕلەمانتاری هەیە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئەو ڕۆژە لە هەرێم نەكراوە بە پشوو و دەوامی فەرمی دەبێت.