لەدوای دابینکردنی بودجەیەک بۆ پاڵپشتی خوێندکاران و چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوا لە زانکۆکان دەکات ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکارانیان بۆ بنێرن.

بەپێی نوسراوێک لە وەزرەتی خوێندنی باڵاهاتووە ئاماژە بەوەدەکات، وەزارەتی خوێندنی “دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بەبڕى حەوت ملیار و دوسەدو پەنجا ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتى قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارى.”

بۆیە “داوا لە سەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات تاکو ڕۆژى سێشەممە (14ی کانونی یەکەمی 2021) ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى شارەکان بە جیا کە بە زانکۆلاین وەرگیراون بۆمان بنێرن تاکو کارى پێویستى لەسەر بکرێت.”

بەشی بکە لە