بەپێی بڵاوكراوەی كەشناسی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاستی باران بارین لە هەندێك ناوچەدا زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و لەگەڵ ئەگەری پروشكە باران، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاستی بارانبارین لە هەندێك ناوچە زیاتر دەبێ، لە درەنگانی شەودا لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەرفر دەبارێت.
كەشناسی باس لە كەش و هەوای سبەینَش دەكات و دەڵێت، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت.