فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە و لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتن.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکە ئاماژەی بەوەکردووە،  کۆبوونەوەیەکی سەربازی و ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

راشیگەیاندووە، رێککەوتن کرا لەسەر بەھێزکردنی کاری ھەواڵگری و زیادکردنی ھاوکارییەکان لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند.